بەخێر بێیت بۆ کەناڵەکەم لە یوتوب، من ناوم ڕامی ئاسۆیە خوێندکاری پزیشکی گشتیم لە ولاتی ئۆکرانیا و خێزانم ناوی کاترینایە ئۆکرانیە من پێشتریش لە ڕوسیا ژیاوم ئێستا لە ئۆکرانیا دەژیم . من زۆر زۆر زۆر حەزم لە خوێندنە. وە هەردەم حەز ئەکەم خەڵکی تریش بتوانن بخوێنن. لەم کەناڵەی منەوە ئەوەی دەبێت بیزانیت لەسەر خوێندن لە ئۆکرانیا و ڕوسیا ، ژیان لە ئۆکرانیا ، ئۆفەری زانکۆو کۆلێژەکانی ئۆکرانیا و ڤیزا و ئیقامەی ئۆکرانیا ....هتد بە ڤیدیۆ بۆت ڕوون دەکرێتەوە. ئامانجی سەرەکی من لەم ڤیدیۆ فێرکاریانەم ئەوەیە کە بتوانم لە چەند ساڵی داهاتوو یارمەتی زۆرترین قوتابی و خەڵک بەدەم کە بتوانن ئۆفەری خوێندن لە ئۆکرانیا بەدەست بێنن و بێن لێرە درێژە بە خوێندنەکانیان بدەن. پێم خۆشە لە چەند ساڵی داهاتوو زۆرترین کورد لە ئۆکرانیا و دەرەوە ببینم و بتوانم ژیانی قوتابیان بگۆڕم . بۆیە هەموو زانیاریەکی گرنگ دەربارەی خوێندن لە ئۆکرانیا بڵاو دەکەمەوە هیوادارم سوود بگەیەنم بە کوردستان و هەموو کەسێک، پێم خۆش دەبێت ئەگەر تۆش بتوانی پشتگیری کەناڵەکەم بکەیت لە یوتوب و سەبسکرایب بکەیت ، فیدیۆکانم لەگەڵ هاوڕێکانت بەش بکەیت